به‌ڕێوه‌به‌راتی ته‌ندروستی كه‌ركوك دواین ئاماری بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی شه‌پۆلی خۆڵبارينه‌كه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركوك و سنوره‌كانی ده‌وروبه‌ریان كردوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه ته‌ندروستی كه‌ركوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها له 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له 145 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، جگه له نه‌خۆشخانه‌كانی ئازادی فێركاری و كه‌ركوكی گشتی و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.
هاوكات له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ردوو قه‌زای داقوق و حه‌ویجه‌ش حاڵه‌تی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یی تێیدا تۆمار كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه شاره‌زایانى كه‌شناسی عیراق ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شه‌پۆلی دووه‌می خۆڵبارینه‌كه شاره‌كانی عیراق بگرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP