خۆڵبارین زیان بە کارەبای کەرکوک ده‌گه‌یه‌نێت

ئابوری
13:31 - 2022-04-09



بەهۆی ئەو ڕەشەباو شەپۆلی خۆڵبارینه‌ی كه‌ بەشێک لەپارێزگاکانی عیراقی گرتۆتەوە، زیان بەتۆڕی کارەبای کەرکوک گەیشتوە.

 لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لەبەڕێوەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ڕایگەیاند: زیاتر زیانەکان ناوچەکانی دەوروبەری شاری کەرکوکی گرتۆتەوەو وتیشی: لەناو شاریش بەشێک لەکارەبای گەڕەکەکانی شارەکە بوە.

 سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد تیمی تایبەتیان بۆ چاککرنەوەی ئەو تۆڕانە پێکهێناوە کەزیانیان پێگەیشتەوەو لەئایندەیەکی نزیکدا تۆڕەکان چاک دەکرێنەوە.

 وتیشی لەئێستادا کەبەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیان کەم بۆتەوە و کارەبای نیشتمانی بەفولی دەدەینە هاوڵاتیان و کێشەی کارەبامان نییە و هۆکاری بەکارهێنانی کەمی کارەباشی لەلایەن هاوڵاتیان بۆ گۆڕینی کەش و هەوا گێڕایەوە کەهاوڵاتیان کەمتر بەکاری دەهێنن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP