په‌رله‌مانتارێك: دوو ساڵە پشكی سلێمانی لەبەنزینی حكومی دەدرێتە كۆمپانیایەكی هەولێر

ئابوری
15:23 - 2022-04-09

سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمان رایگەیاند:دوو ساڵە پشكی پارێزگای سلێمانی لەبەنزینی حكومی دەدرێتە كۆمپانیایەكی هەولێر.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: 22 جار ئەم دۆسیەم ناردوەتە حكومەت‌ و وەڵام نییە، پشكی پارێزگای سلێمانی لەبەنزینی حكومەتی هەرێم (690 دینار) رۆژانە 400 هەزار لیترە، ماوەی دوو ساڵە هەمووی دەدرێتە كۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لەهەولێر.

دەشڵێت: حكومەتی هەرێم رۆژانە نزیكەی (25 هەزار بەرمیل نەوت) دەپاڵێوێت لە پاڵاوگەی كار، بەرهەمی رۆژانەی نزیكەی یەك ملیۆن لیترە، لەبری ئەوەی وەك ئەو بەنزینەی عیراق بەدادپەروەرانە دابەشبكرێت، بە 660 دینار دەدرێتە كۆمپانیای سەن ئۆیل، ئەویش چەند سەعاتێكی كەم رێژەیەكی بە 690 دینار  دابەش دەكات. 

ئەوەشی ئاشكراكردوە: ئێستا بەبڕێكی زۆر بەنزینی كار لەبەنزینخانەكانی هەولێر لیترێك  بە (هەزار دینار)، پشكی پارێزگای سلێمانی لەم بەنزینە نزیكەی ( 400 هەزار لیترە)، دوو ساڵە لیترێك نەهاتوە، چەندین جار یاداشت و داواكاریم ناردوە، وەڵام نادەنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP