حكومه‌تی عێراق جوتیاران ناچارده‌كات دانه‌ویڵه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن

ئابوری
19:30 - 2022-04-10



حکومەتی عیراق جوتیارانی ناچار دەکات دانه‌ویڵه‌كانیان راده‌ستی وه‌زاره‌تی بازرگانیی بكه‌ن.

 بەپێ نوسڕاوێکی نهێنی وبەپەلە کە لەڕۆژی 31 مانگی ئاداری ساڵی 2022 ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بڕیاردراوە بە پێکهینانی لیژنەیەک لەو ناوانەی لەنوسراوەکەدا هاتووە بۆ بەدواداچونی مەیدانیی لەگەڵ فەرمانگە کشتوکاڵییەکان و ناچارکردنی جوتیاران بە رادەستکردنی بەروبومە کشتوکاڵیەکانییان بە حکومەتی عیراق.


لە نوسراوەکەدا هاتووە کە بڕیارەکە بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا جێبەجیبکرێت، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP