وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، كۆتاییان به‌قه‌یرانی دروستكراوی به‌نزین هێناوه‌و، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و وێستگه ئه‌هلییانه‌ی، هۆكاربوون بۆ دروستبونی قه‌یرانه‌كه، بده‌نه دادگا.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، قه‌یرانی دروستكراوی سوته‌مه‌نیی كۆتاییهاتووه، به‌دواداچونیش بۆ سكاڵا‌و ڕێكاره یاساییه‌كان له‌دادگا ده‌كه‌ن، كه له‌دژی ئه‌و به‌ش و خاوه‌نی وێستگانه تۆماركراون، كه پێشێلی ڕێنماییه‌كانیان كردووه.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كاركردنی نابه‌رپرسانه‌ی، هه‌ندێك له‌خاوه‌ن وێستگه‌ئه‌هلییه‌كانی سوته‌مه‌نیی، بووه هۆی سه‌رلێشێوان بۆ هاوڵاتیان و، داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و ده‌وڵه‌ت و، زیانگه‌یاندن به ئابوری نیشتمانیی.
به‌ڵێنیشیداوه، هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌بنێن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانیی، به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان و، باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و، به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی، قه‌یران و پشێوی دروستده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP