نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، داواده‌كات، دادگای فیدراڵیی، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ڕابگرێت.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و، سه‌ركرده‌ی دیاری نێوچوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئێستا، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوریی نییه، بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وتی به‌سره - عه‌قه‌به، ئه‌مه‌ش، پێچه‌وانه‌ی یاسایه، بۆیه داواده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ، دادگای فیدڕاڵیی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ڕابگرێت.
نوری مالیكی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، ڕێگاكانی به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌كردنی وزه‌ی عێراق، بۆ ده‌ره‌وه زیادبكرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، به‌هه‌ده‌ردانی داهات و زیانی عێراقییه‌كانی تیانه‌بێت و، ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م پرسه، بدرێته ده‌ست حكومه‌تی داهاتوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی، هاوسه‌نگی له‌هه‌نارده‌كردن هه‌بێت، نه‌ك باشوور زۆرتریین هه‌نارده‌ی هه‌بێت و، ئه‌وگومانانه‌ش بره‌وێته‌وه، كه‌نه‌وتی عێراقی نادرێته ئیسرائیل.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP