بانكی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند؛ ئابوری عیراق به گشتی ڕووی له بوژانه‌وه كردووه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كۆی گه‌شه‌ی ئابوری بۆ ئه‌مساڵ بگاته له 8.9%
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئابوری عیراق دوای شۆكی په‌تای كۆرۆنا و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ھێدی ھێدی ده‌ستی به بوژانه‌وه كردووه و گه‌شه‌ی كه‌رتی نه‌وت و نا نه‌وتی به ئاڕاسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا ھه‌نگاو ده‌نێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ھاتووه، به‌ھۆی به‌رده‌وامبوونی به‌رزی نرخ و زیاده‌ی داھاتی نه‌وته‌وه له بازاڕه‌كانی وزه‌دا، كورتھێنانه داراییه‌كان نه‌ماوه و یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ش زیادیكردووه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌ھۆی وشكه‌ساڵی و پچڕانی وزه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له جیھاندا، كه‌رتی كشتوكاڵی عیراق دووچاری پاشه‌كشه بووه، به شێوه‌یه‌ك له دوو ساڵی ڕابردودا به ڕێژه‌ی له 17.5% و له 36.8 % دووچاری پاشه‌كشه بووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP