مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ 15-4-2022، رایگه‌یاند؛ عیراق به باشترین دۆخی داراییدا تێده‌په‌ڕێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند؛ به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردو كه رووبه‌ڕوی قه‌یران ببووه‌وه، ئه‌مڕۆ عیراق به باشترین دۆخی داراییدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌ت له‌ڕوی سیوله‌ی نه‌قدیه‌وه.
راشیگه‌یاند؛ ده‌بێت پێدانی پاره‌ی نه‌ختینه بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كان به‌كاربهێنرێت و هه‌روه‌ها هانی زیاتری ئه‌و چالاكیانه بدرێت كه داهات و سامانی زیاتر بۆ وڵات به‌ده‌ستده‌هێنن، سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنانیش بۆ سه‌رچاوه گه‌وره‌كان واده‌كات كه له‌گه‌ڵ جومگه ئابورییه‌كان كاربكرێت بۆئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی دارایی زیاتر به‌ده‌ستبهێنرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP