بۆنكردن بۆ توشبووانی كۆرۆنا ناگه‌ڕێته‌وه‌

تەندروستی
14:11 - 2022-04-16


  پزیشکێکی بواری کۆرۆنا رایگه‌یاندوه‌، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن دوای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی لەناوچونی خانەکانی مێشکەوەیە و زانایان بە دوای چارەسەریدا دەگەڕێن.

 د. ئوسامە عانی توێژەری بواری ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاندوە: بەهۆی ئەو توێژینەوە جیهانیانەوە کە کراوە دەرکەوتوە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەستی بۆن کردنیان بۆ ناگەڕێتەوە.

ئاماژەی بۆئەوەشكردوه‌، توێژینەوە لەسەر تەرمی 23 کەس کراوە کەبە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دەرکەوتوە کەبەشێک لە خانەکانی مێشکیان لەناوچون کە تایبەتمەندن بە هەستی بۆنکردن.

وتوشیەتی: ئەم دەرئەنجامانەش وایانکردوە کە زانایان دوای دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا بە دوای چارەسەری دەرکەوتەکانیشیدا بگەرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP