ته‌ندروستیی عێراق:له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌

تەندروستی
16:47 - 2022-04-17


   
له‌ راگه‌یه‌نراویكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 17-4-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تییدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 92 حاڵه‌تی نویی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 546 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هیچ كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستنه‌داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائیستا، 2 ملیۆن و 323 هه‌زارو 132 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 292 هه‌زارو 803 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ریژه‌ی له‌ 98.7%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 198 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP