ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاری له كه‌ركوك ئاشكرای كرد، ته‌نها له‌مانگی ئاداری رابردووی ئه‌مساڵ زیاتر له 850 حاڵه‌تی له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه‌كه تۆماركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر به‌ڵێن عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی فێركاریی رایگه‌یاندوه، له مانگی ئاداری 2022 دا، ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی 853 حاڵه‌تی له‌دایكبوون تۆماركراوه.
روونشیكردوه‌ته‌وه، حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوونی ئاسایی 406 حاڵه‌ت بووه و 447 حاڵه‌تش به نه‌شته‌رگه‌ریی (قه‌یسه‌ری) له‌دایكبوونه.
ئه‌وه‌شیخستووته‌ڕو، ژماره‌ی نێر 406 منداڵ و ژماره‌ی مێش 447 منداڵ بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP