به‌هۆی سیروان بارزانیه‌وه ، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم 490 ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌ره‌بوو بداته كۆمپانیایه‌كی كوه‌یتی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كوه‌یت بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیای "ئه‌جیلیتیی كوه‌یتی" ده‌ركردووه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگاش له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته، بڕی زیاتر له 490 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و كۆمپانیایه بكاته‌وه.
قه‌رزه‌كه‌ی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه حكومه‌ت بوه‌ته كه‌فیل تا سیروان بارزانی قه‌رز بۆ كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم له كۆمپانیای "كاراز كاپیتاڵ بارتنرز" وه‌ربگرێت كه سه‌ر به كۆمپانیای "ئه‌جیلیتیی" كوه‌یتییه، هه‌ر بۆیه له 11ی ئه‌یلۆلی ساڵی 2007 سیروان بارزانی قه‌رزه‌كه‌ی له‌و كۆمپانیایه وه‌رگرتووه‌و تائێستاش نه‌یداوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای ئه‌جیلیتی سكاڵای تۆماركردووه و به‌پێی بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كوه‌یتیش، حكومه‌تی هه‌رێم به‌و پێیه‌ی كه‌فیلی سیروان بارزانییه ده‌بێت ئه‌و بره پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆمپانیاكه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP