وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره جێبه‌جێكردنی یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی له مانگی (ئاب)ی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام پشت به به‌ڕه‌زامه‌ندی بودجه ده‌به‌ستێت.
هانی ئه‌لعه‌قابی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی كارگێڕی بیمه‌ی ته‌ندروستی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق پێكهێنراوه و كادره‌كانمان ناساندوه و كاریان له‌سه‌ر خوله‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات كردوه و ئه‌زمونیان هه‌یه .
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسی له‌وه‌شكرد ده‌رچونی یاسای بودجه ڕێگه‌خۆش ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی له سێ پارێزگا، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م و دواتر به‌شه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه دیاریكراون به‌پێی ژێرخانی پارێزگاكه و ژماره‌ی نه‌خۆشخانه و ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی، به‌شی زۆری تێچوه‌كانی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان بۆ نه‌خۆش دابین ده‌كرێن، یاساكه‌ش به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP