سلێمانی مانگانه‌ نزیكه‌ی 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

ئابوری
19:50 - 2022-04-25

لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران‌ و دەرماڵەی خوێندكاران ‌و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی هەولێر كراوە.

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی كە قسەی بۆ گەلی كوردستان كردووە ئەوەی ئاشكراكردوە: لەسێ‌ مانگی رابردوودا بەتێكڕا 75 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران رەوانەی بانكی منارەی هەولێر كراوە، جگە لەوەش مانگانە زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ خەرجی دامەزراوە سیادییەكان یاخود نیشتمانییەكان رەوانەی هەولێر كراوە.

بەوتەی سەرچاوەكە: هەر لە داهاتی سلێمانیش مانگانە 7 ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران ‌و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: سەرەڕای ئەوانەش، هەر لەداهاتی ناوخۆیی سلێمانی دەبێت پارەی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك، كڕینی دەرمان، خواردنی زیندانیان‌و نەسریەی فەرمانگەكان خەرج بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP