وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئه‌مڕۆ 26ی نیسان 2022 ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و توشبووانی به په‌تای خوێنبه‌ربوون له سه‌رنسه‌ری عێراق ئاشكرا كرد.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەته‌كه،له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون به‌و په‌تایه لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووەتە 18 حاڵەت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گەیشتووەتە 4 کەس.
داواشی له هاووڵاتیان كرد، بۆ خۆپارێزیی له‌و په‌تایه، پابه‌ندی رێنوێنی ته‌ندروستییه‌كان بن خۆیان له‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره به‌دووربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP