ئاسۆ مامەند هاوکاری سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ده‌كات

تەندروستی
16:41 - 2022-04-27

ئاسۆ مامەند.. هاوکاری سەنتەری کەرکوکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەکات

لە چوارچێوەی دیدار و سەردانییەکانی بۆ لای چین و توێژەکانی پارێزگاکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 27-4-2022 هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی سەنتەری کەرکوکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، و چەند پرسە و کەسایەتییەکی شاری کەرکوکی کرد.

لەو سەردان و بەسەرکردنەوانەی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بۆ لای چین و توێژەکان کە بەشێک لە سەرکردایەتیی و پەرلەمانتار و کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتیی یاوەری بوون، سەرەتا بەشداری پرسەی خزمانی زەنگنەی لە شاری کەرکوک کرد، و دواتر سەردانی کەسایەتی و سەرۆکی عەشیرەتی شێخ بزێن عەزیز ئاغای کرد، و لە نزیکەوە لە تەندروستی بەڕێزیانی پرسییەوە.

هەر لە چوارچێوەی سەردانییەکانی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدین و وەفدی یاوەری، سەردانی سەنتەری کەرکوکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی کرد، و لە لایەن بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکەوە پێشوازیی لێکرا. 
لەو سەردانەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوکاری سەنتەری کەرکوکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی کرد، و دواتر لە نزیکەوە نەخۆشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە و هاوکاری پێویستی کردن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP