پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری كه‌می داهات له‌سلێمانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: حكومه‌ت به‌مه‌به‌ست داهاتی پارێزگای سلێمانی وشك كردوه‌و چه‌ندین كۆمپانیا هه‌یه له‌سلێمانی ته‌نها پاره له‌م پارێزگایه كۆده‌كه‌نه‌وه‌و باجه‌كه‌شیان بۆ هه‌ولێره.
د.عیزه‌ت سابر مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ئابووری به PUKmedia ی رایگه‌یاند" به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی سلێمانی قازانج و سوودیان له پارێزگای سلێمانییه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر باج، ده‌چن باجه‌كه‌یان له‌هه‌ولێر ده‌ده‌نه حكومه‌ت و حكومه‌تیش بڕیاریداوه كه داهاتی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ خودی پارێزگاكه بێت، كه ئه‌وه‌ش دیاره پێشتر ئیشی له‌سه‌ر كراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه.
وتیشی: له‌سلێمانی كۆمپانیای چیمه‌نتۆی ماس و كارگه‌ی شیشی ماس له‌ناوچه‌ی بازیان و هه‌ردوو فاملی مۆڵ و ماجی مۆڵ، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆمپانیای دیكه كه له‌داهاتوودا ناوه‌كانیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه له‌پارێزگای سلێمانی قازانج ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌ولێر باج ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌سلێمانی داهات كه‌م بێت و داهاته‌كه‌ی سلێمانیش بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر.
د.عیزه‌ت سابر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هۆكاری كه‌می داهاتی باج له سلێمانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی سلێمانی باجه‌كانیان بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێننه‌وه، نه‌ك له ناوخۆی پارێزگاكه بیده‌ن و بچێته سه‌ر داهاتی ناوخۆی سلێمانی، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌كۆمپانیاكانی وتووه ده‌بێت بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكانتان له‌پایته‌خت له‌هه‌ولێر بێت، كاتێك بنكه‌ی سه‌ریان له‌وێش بێت له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ته‌نها نوسینگه ده‌كه‌نه‌وه‌و پاشانیش ده‌چن له‌وێ باجه‌كانیان ده‌ده‌ن، كه‌واته له‌م بارودۆخه‌دا سلێمانی و خه‌ڵكی سلێمانی ته‌نها سوود به كۆمپانیاكان ده‌گه‌یه‌نێت و كۆمپانیاكان تاكه سوود كه به‌پارێزگاكه‌ی بگه‌یه‌نن پێدانی باجه، به‌ڵام به‌داخه‌وه باجه‌كه‌شیان بۆ هه‌ولێره‌و ته‌نها سوودی خۆیان بۆ سلێمانیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP