ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایده‌كات، توشبون به نه‌خۆشی سورێژه له‌نێو منداڵاندا له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردوودا به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی 80% به‌رزبوه‌ته‌وه.
هاوكات ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسێف رایگه‌یاندوه، سورێژه ته‌نها نه‌خۆشیی و په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار نییه ، به‌ڵكو نیشانه‌ی بوونی كه‌لێنێكی گه‌وریه له‌رووی پێدانی ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانیش رونیكردوه‌ته‌وه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، رێوشوێنه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كانی نه‌خۆشی سورێژه راگیرابوو، بۆیه ده‌بێت له ئێستا به‌دواوه ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه ره‌نگه نه‌خۆشییه كوشنده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه به‌تایبه‌ت سورێژه ، دووپاتیشیكرده‌وه وه‌ستاندنی پێدانی ڤاكسینه‌كان له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP