وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی پێنجه‌می كۆرۆنا له عێراق ده‌دات و داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله ڤاكسین وه‌ربگرن.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی پێنجه‌می كۆرۆنا له عێراقدا هه‌یه و پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "تاوه‌كو ئێستا عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێویست له ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین، له‌ڕووی وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسین نزیكه له‌ئاستی جیهانیه‌وه، به‌ڵام ژه‌می دووه‌م به‌پێی پێویست نییه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له هه‌ر شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا، سه‌ردانی بنكه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن و ڤاكسین وه‌ربگرن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP