رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی باس له كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی روسیا – ئۆكرانیا بۆسه‌ر دۆخی ئابوری عیراق ده‌كات .
رۆژنامه‌ی مۆنتیور، له راپۆرتێكیدا به‌دواداچوونی بۆ قه‌یرانی ئابوری جیهانی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر دۆخی عیراق كردوه، كه چۆن حكومه‌تی عیراقی ناچاركردوه، گۆڕانكاریی له ژماره‌یه‌ك بڕیاری خۆی بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هاورده‌كردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی خۆراكییه‌وه هه‌یه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، جه‌نگی روسیا – ئۆكرانیا نرخی خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت، ئارد و رۆنی زه‌یتی له‌عیراق به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 به‌رز كردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا عیراق چه‌ند رێوشوێنێكی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش زیادكردنی نرخی كڕینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه له‌جوتیاران، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 و پێدانی پێشینه‌یه‌كی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
هه‌روه‌ك، حكومه‌تی عیراق بڕی 100 هه‌زار دیناری بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابینكردوه و ده‌رگای به‌رووی هه‌موو جۆره هاورده كردنێكی خۆراكی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌بێ هیچ سانسۆرێك كردۆته‌وه .
له‌ئیستاشدا عیراق له‌هه‌وڵدایه به یاسای كۆمه‌كی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك كاربكات ، كه له پاره‌ی زیاده‌ی نه‌وت كۆمه‌ك ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ژاریی، به‌ڵام یاساكه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كوتله‌ی په‌رله‌مانییه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت، به‌و پێی به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی داده‌نرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP