مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، واده‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عیراق ئاشكراده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، عیراق بڕێك قه‌رزی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره كه به دووجار وه‌ریگرتوه و له‌سه‌ر خۆی ده‌یداته‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ش ساڵی 2015 بۆ كۆمه‌كی بودجه‌ی ئه‌و ساڵه له‌شه‌ڕی داعش بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری وه‌رگرتوه، دواتر له‌نێوان ساڵانی 2016 و 2017 بڕی 3 ملیار دۆلاری دیكه‌ی قه‌رزی بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری وه‌رگرتوه .
راوێژكاره ئابورییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، ئاشكراشیكرد، ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییانه‌ی له‌ئه‌ستۆی عیراقدایه‌و ده‌بێت بیژمێرێته‌وه، بره‌كه‌ی 20 ملیار دۆلاره‌و به‌پێی كات و له‌سه‌رخۆ و به قیستی دیاریكراو ده‌یداته‌وه و تاوه‌كو ساڵی 2028 ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و قه‌رزانه‌ی دابێته‌وه .
رونشیكرده‌وه، ئه‌و قه‌رزانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دابینی ده‌كات، دانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆیه‌و زۆرجار دوای 6 ساڵ ده‌ستده‌كرێت به‌دانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت تاوه‌كو 14 ساڵ و له‌سه‌رخۆ بدرێته‌وه و سوویه‌كی زۆر كه‌میش دێته سه‌ر قه‌رزه‌كه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP