عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی چوار ئاماده‌یه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی سێیان پێنه‌دراوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند، ئێستا داهاتی نه‌وت بۆ مانگی چوار دوای ده‌ركردنی كرێی بۆری و كۆمپانیاكان، 535 ملیۆن دۆلاره، به‌بێ حسابی كێڵگه‌ی خۆرمه‌له ، كه كێڵگه‌یه‌كی ئاماده‌یه و هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانیی لێ نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بۆ دابه‌شكردنی مووچه ته‌نها 600 ملیۆن دۆلار پێویسته.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی، به هه‌موو پێوه‌رێك داهات له‌به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار و پێویسته ڕاسته‌وخۆ دوای پشووی جه‌ژن حكومه‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP