بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە.

ئابوری
20:51 - 2022-04-30

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەکانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی تر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت. هەڵەكان راست دەكەینەوە و كۆتایی بە جیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین. سەردەمی دروشم كۆتاییهاتووە و دەبێت حكومەت بەكردار خزمەتی خەڵك بكات. جیاكاری لەنێوان شارەكان قبوڵ ناكەین و هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاكەكەمان سوودمەندبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP