ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك تۆماركرا و نه‌خۆشخانه‌ی شیفای كه‌ركوك، بۆ گومانلێكراوان و نه‌خۆشان به تای (خوێنبه‌ربوون) ته‌رخانده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی شیفای 14، كه‌پێشتر تایبه‌ت بوو به‌توشبووانی كۆرۆنا، له‌ئێستادا، ته‌رخانكراوه بۆ گومانلێكراوان به‌توشبوونی (په‌تای خوێنبه‌ربوون).
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستی بۆ سه‌ر قه‌سابخانه‌و گۆشتفرۆشان ده‌ستپێده‌كه‌ن، له‌پێناو ڕێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، به‌پێویستیشی زانیوه، ته‌نیا گۆشتی مۆركراوو ئه‌وئاژه‌ڵانه بخورێت، كه له‌قه‌سابخانه مۆڵه‌تداره‌كان سه‌رده‌بڕدرێن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڤێته‌رنه‌ری كه‌ركوك، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای خوێنبه‌ربوون ده‌ستپێكردوه‌و، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كدا، پشكنین و كوتان و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان، له‌ته‌واوی لادێ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێت.
په‌تای خوێنبه‌ربوون ! له‌چه‌ندیین پارێزگای عیراقی بڵاوبوه‌ته‌وه‌و، له‌پارێزگای بابلیش حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌وپه‌تایه، تۆماركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP