لەكاتی خۆڵبارین پێویستە چی بكرێت؟

تەندروستی
10:06 - 2022-05-05

پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و دروست بوونی تۆز و خۆڵ ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکرێت


خۆڵبارین ڕاستەوخۆ کاریگەرى بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت وە هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنمایيەتەندروستیانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووەوە کاریگەری دەبێت..
١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
٢- هەستیاری لوت و بەتایبەتتر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
سەرەڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین...
١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP