ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایده‌كات له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له‌كه‌می كردووه
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ، توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا ڕوی له كه‌می كردوه، ته‌نها له‌هه‌ردوو وڵاتانی ئه‌مریكا وباشوری ئه‌فریقادا نه‌بێت كه به‌پێی ئاماره‌كان توشبون به‌و ڤایرۆسه‌و نه‌وه‌كانی رووی له‌زیادبوون كردووه.
هاوكات رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ، هۆشداریشی دا له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، چونكه هۆكارێك ده‌بێت بۆ زیادبوونی توشبوون به كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی جارێكی دیكه.
پێشتریش راوێژكارێكی ته‌ندروستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، پێشبینی ده‌كرێت پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان پێشنیازی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ژه‌مێكی دیكه‌ی ڤاكسین به هاوڵاتیان ئاڕاسته‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی ئه‌مریكا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا توشبوون به‌و ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا رووی له زیادبوون كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP