رۆبێرت لیڤاندۆفیسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونیخی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2023 بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی پێ دێت ، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ناوی ئه‌و هێرشبه‌ره به‌ستراوه‌ته‌وه به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ، له دواین چاوپێكه‌وتیندا ، ناگلیسمانی راهێنه‌ری یانه‌ی باینر میونخ زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره ئاشكرا ده‌كات ، ناگلیسمان له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوساندا ووتی : گفتوگۆكان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی لیڤا به شێوه‌یه‌كی ئیجابی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن ، هه‌ركاتێك كاره‌كان ته‌واو بوو ئه‌و كات ئاشكرای ده‌كه‌ین .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP