له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو ساڵی 1994 قاره‌مانێكی دیكه‌ی یه‌كێتی به‌غه‌در شه‌هید كرا

کوردستان
14:47 - 2022-05-07

له‌ رۆژی 7-5- 1994 له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریس و نه‌خوازراوه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا سه‌پێندرا، كه‌ جگه‌ له‌ ماڵوێرانی و شه‌هیدبوونی سه‌دان قاره‌مان و برینداربوونی سه‌دانی دیكه‌ هیچ سوود و ئه‌نجامێكی نه‌بوو، له‌ غه‌درێكی غافڵگیرانه‌دا، په‌لاماری فه‌رمانده‌و پارتیزان رەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود، ناسراو به‌(رێباز) دراو شه‌هید كرا.

شه‌هید رێباز له‌ ساڵی  1952 له‌ شاری هەولێر له‌ دایك بووه‌، ساڵی 1965 پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردوه‌ و نازناوی (رەنجاو) بوه‌. ساڵی 1969 به‌هۆی كاری سیاسی زیندانی کراوە.

- لە ساڵی 1970 لەدوای بەیانی 11ی ئازار چالاکانە بەشداری کاریگەری هەبوە لەکاری رێکخستن وخەباتی خوێندکاری و جەماوەری.
- لە ساڵی 1972 ئامادەیی کشت وکاڵی هەولێری تەواو کردوە.
- لە سالی 1972 پەیوەندی دەکات بە شۆرشی ئەیلول لە دەزگا جیاجیامانی شۆرش کاری کردوە تا نسکۆی ساڵی 1975.
- لە ساڵی 1975 بۆتە فەرمانبەر لەبەرێوەبەرایەتی هەولێر.
- لە ساڵی 1975 پەیوەندی دەکات بە رێکخستنەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان
- لە 5 / 11 /1977 لەلایەن رژیمەوە بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.
- لە 16 5 1977 لە شۆرشی نوێ ی گەلەکەمان بۆتە پێشمەرگە یەکەم گوند چەمرگە بوو کە پێشمەرگە پێشوازیان لێ کردووە، ئەم رۆژە شەهید رێباز لە رێگای سیامندی برای بە ئوتۆمبێلێکی جێب کەخاوەنەکەی (خلیل عەدۆ) بوو دایکی شەهید رێبازو پلکی لعلی وحاجی سافیە هاوسەفەری شەهید رێبازبوون.. هەمان رۆژیش شەهیدی سەرکردە شاخەوان عباس پەیوەندی کرد بە هێزی پێشمەرگەوە.
- شەهید (رێباز) لە ژیانی پێشمەرگایەتی (فەرماندەی کەرت و فەرماندەی تیپەکانی (86ی دەشتی هەولێرو 87ی قەرەچوغ بە لێهاتووی بڕیوە.
- شەهید بەشداری و فه‌رمانده‌یی دەیان چالاکی و داستانی کردوە.
- لە ساڵی 1988 لە دوای ئەنفاڵ بۆماوەی (14) مانگ سەرکردایەتی رەتلی پارتیزانەکانی کردوە.
- لە ساڵی 1990 لەسەرداوای (مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) گەراوەتەوە سەرکردایەتی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەوروپا لەسەر کێشەی کورد..
- لە ساڵی 1991پێش چەند رۆژێک بەرلە راپەرین گەراوەتەوە ناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
- لە ڕاپەرین دا بەشداری کاریگەرو بەرچاوی هەبوە لە رزگارکردنی زۆربەی شاروشارۆچکەکانی سەربەپارێزگای سلێمانی و هەولێرو دەوروبەر. هەروەها لە رزگارکردنی شاری کەرکوک بەتایبەتی رەباییەکانی دۆمەلان.
- لە دوای ڕاپەرین لەبەرەی کوردستانی لێپرسراوی سەربازی بوە بۆ چەسپاندنی یاساو خزمەت کردنی هاولاتیان.
- لە ساڵی 1993 جێگری قیادەی مەنتیقەی دهۆک بووە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- (شەهید رێباز)خاوەنی کتێبەکانی قەندیل بەغدای هەژاند 3 بەش، نرکەی کوردستان 2 بەش.

- مەخابن لە رێکەوتی 7 / 5 / 1994 لە شەری نەگریسی ناوخۆ دوای کاروانێکی پر سەروەری بە برینداری دیل ده‌كرێت پاشان بە دیلی شەهید دەکه‌ن.
- لە رێکەوتی 14 / 11 / 1994 تەرمی پیرۆزی لە کەرنەڤالی جەماوەری و شایستەدا گەینراوە گۆرستانی گردە رەشە لە شاری هەولێر بەخاک سێردرا.
هەزاران درود و سڵاو بۆ ڕۆحی نەمری شەهید ڕێباز و تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP