خاوه‌ندارێتی چێڵسی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات
ئه‌مرۆ یانه‌ی چێڵسی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی یانه‌كه‌ی له رۆمان ئه‌برامۆڤیچی رووسیه‌وه بۆ خاوه‌نداره نوێییه‌كه‌ی راگه‌یاند. له به‌یاننامه‌یه‌كدا یانه‌ی بلوز رایگه‌یاند به‌ره‌سمی رێككه‌وتین له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی یانه‌كه بۆ گروپێكی نوێ به‌سه‌رپه‌رشتی تۆد بۆهلی و كلێرلیك كاپیتاڵ و مارك واڵته‌ر و هانسگۆرگ. له به‌یاننامه‌كه هاتووه ئه‌و گروپه نوێیه بڕی 2 ملیار و نیو پاوه‌ن ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكه‌كانی یانه‌كه بكڕنه‌وه و پاره‌كه‌شی له هه‌ژمارێكی بانكی داده‌نرێت له به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاری خێرخوازی به‌كار بهێنرێت هه‌روه‌كو ئه‌برامۆڤیچی خاوه‌نداری پێشوو داوایكردبوو. له ئێستاشدا ته‌نها ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌ریتانیا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه به ره‌سمی ئه‌نجام بدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP