دوای شكستهێنانی یانه‌كه‌ی له خولی پریمه‌رلیگ و نه‌گه‌یشتنی به خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه كریستیانۆ رۆنالدۆ ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی یانه سورپۆشه‌كه به‌جێبهێلێت و ڕوو بكاته یانه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له چامپیۆنزلیگ .
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه دانیشتنێكی دۆستانه و چا خواردنه‌وه له نێوان كریستیانۆ رۆنالدۆی پرتوگالی و سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ئه‌نجامدراوه ، تیایدا راهێنه‌ره سكۆتله‌ندیه‌كه كه شه‌ش ساڵ راهێنه‌رایه‌تی دۆنی كردوه ، ئامۆژگاری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێی جیهانی كردوه له ریزه‌كانی یانه‌كه بمێنه‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له مێژووه‌كه‌ی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP