رۆژنامه‌كان چی ده‌لێن ده‌رباره‌ی هالاند ؟
عه‌دنان به‌رزنجی
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا بۆندی نێوان یانه‌ی مانچسته‌رستی ئینگلیزی و یانه‌ی بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به هاتنی ئیرلینگ هالاندی نه‌رویژی بۆ ریزه‌كانی مانستی به ده‌ستكه‌وتی ده‌زانن بۆ سیتزن، جیا له‌وه‌ی تیشكیان خستوه‌ته سه‌ر پرسی نازناوی پریمه‌رلیگ و پێیان وایه لیڤه‌رپول بێ هیوا نیه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، له ناونیشانی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار هاتووه مه‌ویست مه‌بن له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه ، یۆرگن كلۆی سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كاروانی لیڤه‌رپوول به‌رو نازناوه‌كه كۆتایی نه‌هاتوه، له سه‌روی ئه‌و مانشێته‌یش نووسیوێتی هالاند پیاوی سیتیه به‌رامبه‌ر به 64 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی، هه‌رچی رۆژنامه‌ی ده‌یلی تلگرافه به ناونیشانێكی گه‌وره بڵاویكردوه‌ته‌وه سیتی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌رامبه‌ر به 213 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی هالاند بهێنێته ریزه‌كانیه‌وه، له ناونیشانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیتی ئاماده‌یه بۆند له‌گه‌ڵا ئه‌ستێره‌یه‌كی داواكراو رابگه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر به 200 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی، له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌یشدا نووسیوێتی ئێمه بڕوامان هه‌یه به‌وه‌ی كلۆب ریدز ئاگاداركردوه‌ته‌وه له توانایاندایه سه‌ركه‌ون به سه‌ر مانچسته‌رستی و به‌رو نازناوه‌كه هه‌نگاوبنێن، له ناونیشانێكی رۆژنامه‌ی میرۆریشدا نووسراوه دوای ره‌زه‌مه‌ندی هالاندی خاوه‌ن هه‌را گه‌وره‌یه واژووكردن له سه‌ر ئه‌و بۆنده سه‌ره‌نج راكێشا، پیب گواردیولا پیاوی خۆی ده‌ستكه‌وت ، میرۆر ئه‌وه‌شی نووسیوه لیڤه‌رپول و كلۆب راناوه‌ستن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP