تەنها خاڵێکی جەوهرەی، زێدان و ئەنچیلۆتی لەیەکتر جیادەکاتەوە.

وەرزش
12:37 - 2022-05-11


پار ساڵ، زێدانی راهێنەر داوای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید کرد، تیپەکەی پێویستی بە نوێبونەوەو خوێنی تازە هەیە، چوونکە زۆرێك لە یاریزانەکان متمانە بە خۆبونیان لەدەستداوە، 
 
بەڵام بە هاتنی ئەنچیلۆتی ئەم تیپەی ریاڵ تەواو جیاواز دەرکەوت، سەرباری رۆیشتنی رامۆس و ڤاران لە ریزی یانەکەدا، بەڵام کوالێتی تیپەکە بە گشتی و یاریزانەکانی بە دیاریکراوی هەڵکشانی بەرچاووی بەخۆیەوە بینیەوە.. چۆن؟

ئالابای مەدریدی ئێستا، زۆر لە ئالابای کۆتا وەرزەکانی بایرن باشترە و ئاستی نایاب پێشکەش دەکات.
ئاستی راستەقینەی کارفەخال گەڕاوەتەوە
میلیتاو سەلماندوێتی یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان لە شوێنی یاریکردنی خۆی 
لۆکا مۆدرێچ، بێ شك ناوی لە ریزی پێنج باشترینەکانی جیهان دەبێت بۆ باڵۆن دۆری ئەمساڵ
ڤالڤێردی، لەگەڵ کارلۆ هەلی زیاتری بۆ دەرەخسێت، لە ئێستاشدا چەکێکی کاریگەری راهێنەرەکەیەتی 
دانی سیبایۆس، وەختێ لەگەڵ زێدان بوو، بە خواستن شەرق و  غەربی دەکرد، بەڵام لەم وەرزەدا ئەنچیلۆتی متمانەی خستە سەر و داوای نوێکردنەوەی بۆندەکەشی کردوە

لە هەمووی گرنگتر، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلیە، زێدان داوای لە پێرێز کرد بە خواستن بیداتە یانەی ڤەلەد وەلید، بەڵام لەم وەرزەدا لەگەڵ کارلۆ تواناکانی درەوشایەوەو دووەم باشترین یاریزانی تیپەکەیەتی لەدوای بنزیمەوە، 
بە هەمان شێوە رۆدریگۆ، دەتوانین بڵێین کارەکتەرێکی سەرەکی بوە لە ریمۆنتاداکانی ئەم وەرزەی تیپەکەی ئەنچیلۆتی


بۆیە ئەنچیلۆتی، ئەو تیپەی لە بێ متمانە و روخاوەوە، هەستانەوە بۆ تیپێکی بردنەوەی نازناوی سوپەری ئیسپانی و جامی لالیگا و گەییشتن بە یاری فیناڵی پاڵەوانانی ئەوروپا.

بەڕێزان:-
ئەو تەنها خاڵە جەوهەرییەی من باسم کردوە تەنها لایەنە دەرونیەکەیە،
لایەنە تەکتیکیەکەی بۆ راهێنەران و پسپۆران جێدەهێڵم.    


محەمەد عەبدولڕەحمان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP