سه‌رنووسه‌ری سایتی ( زه‌مه‌ن) ی گۆڕان به‌مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، بۆ پێشه‌وه كابینه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت .
سه‌رنووسه‌ری سایت و په‌یجی ( زه‌مه‌ن) ی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ره‌خنه‌ی توند له مه‌سرور بارزانی ده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد، نه‌هات بۆ پرسه‌كه‌ی كه‌له شاری سلێمانی بوو، كه‌چی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه فڕیوه بۆ ئیمارات بۆ پرسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
سیروان ره‌شید ده‌شڵێت :ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرسه‌ی بێگانه‌یه‌ك سنوری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بڕیی، به‌ڵام بۆ پرسه‌ی ئازیزترین و نزیكترین كه‌سی یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی تیمه‌كه‌ی، به‌شداری پرسه‌كه‌ی له‌سلێمانی نه‌كرد.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ی گۆڕان، به‌رده‌وام ده‌بێت له ره‌خنه‌كانی كه به ناونیشانی (دنیایه‌كی سه‌یره) نووسیویه‌تی، یه‌كێك له ئیتیك و بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن له‌كاری تیم و پێكه‌وه‌یی، بریتییه له به‌رجه‌سته‌كردنی رێز‌و وه‌فاو به‌شداری، دیاره ئه‌م كابینه‌یه له‌وه‌شدا كۆڵه‌واره، بۆیه ده‌ڵێم، بۆ پێشه‌وه كابینه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت.
له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی زیاتر له 20 سه‌ردانی وڵاتانی كردوه، به‌ڵام هیچ سه‌ردانێكی بۆ ناو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌كردوه‌و جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ PUKmedia وتبووی، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی به‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نادات و به‌كرداریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP