بڕیارێكی هندستان نرخی گه‌نمی فڕاند

جیهان
20:29 - 2022-05-16



دوای ئەوەی حكومه‌تی هیندستان هەناردەکردنی گه‌نمی قەدەغە کرد، نرخی گەنم لەبازاڕەکانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بەرزبووەوە.
 
به‌پێی پێوەری گەنمی شیکاگۆ، لەسەدا 5.9 نرخی گه‌نم زیادی کردووە، ئه‌وه‌ش به‌ بەرزترین ئاست لە دوو مانگی رابروودا  ئه‌ژمار ده‌كرێت.
 
بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گه‌نم له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه‌، دوای ئه‌و شەپۆله‌ گەرماییه‌ دێت کە زیانێكی زۆری دا له‌ گەنم و دانه‌وێڵه‌ له‌و وڵاته‌، كه‌ نرخی گه‌نمی له‌ نێوخۆی وڵاته‌كه‌ گه‌یانده‌ ئاستی رێژه‌یی. 
 
ئه‌مساڵ نرخی گه‌نم له‌ بازاره‌كانی جیهان به‌ نزیكه‌ی له‌ 60% به‌رزبوه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تێچووی هه‌مو شمه‌كه‌كان هه‌ر له‌ نانه‌وه‌ تاكو مه‌عكه‌رۆنه‌. 

 هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، حكومه‌تی هندستان، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌له‌ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی مۆڵه‌تپێدراو به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ داوای هاوكاری ده‌كه‌ن تا ئاسایشی خۆراكیان دابین بكه‌ن.



 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP