به‌غدا.. چه‌ند نوێنه‌رێكى يه‌كێتى داواى پاڵپشتی نەخۆشخانەی هیوا ده‌كه‌ن

تەندروستی
21:28 - 2022-05-16

کاروان یاروەیس و سۆزان مەنسور پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەماهەنگی د. گەیلان قادر پەرلەمانتاری یەکێتی لەلیژنەی تەندروستی لە رێگەی یاداشتێکەوە داواکارییەکانی د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا  ئاراستەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەکەن و داوا دەکەن رەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی نەخۆشخانەکە بدات و داوا لە لایەنە تایبەتمەندەکان بکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی. 

بۆ هەمان مەبەست هەردوو پەرلەمانتار سەردانی حاکم زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند بەنوسراوی رەسمی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەوەزارەتی تەندروستی عێراق دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش رەزامەندی لەسەر یاداشتی پەرلەمانتاران دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP