دیبالا به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ماڵئاوای كرد
پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به چاوی پڕ له فرمێسك و گریانه‌وه ماڵئاوایی له خانمه پیره‌كه كرد و دواین یاری خۆی به درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه ئه‌نجامدا ، شه‌وی رابردوو پاولۆ دیبالا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لازیۆ دواین یاری ڕه‌سمی خۆی به درێسی یانه ئیتاڵیه‌كه‌وه ئه‌نجامدا ، به‌ر له‌و یارییه دیبالا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه نوێ ناكاته‌وه‌و تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتوون به رێكه‌وتن هه‌ر بۆیه ئه‌و یارییه وه‌ك دواین یاری خۆی سه‌یرده‌كات ، دیبالا بێ تاقه‌ت و غه‌مبار بوو چونكه دواین ساته‌كانی له‌گه‌ڵ هاورێكانی له یۆڤانتۆس نوسیه‌وه ، یادگارییه‌كانی رابردوو كۆتایی هات ، دیبالا ئه‌ندازیارێكی لێوه‌شاوه‌و وێنه‌كێشێكی پڕ به‌هره بوو ، له ساڵی 2015 ه‌وه به بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس ، حه‌وت وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌ركه‌وت و یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره دیاره‌كانی یانه‌كه و به‌هێزترین چه‌كی یانكۆنێری بوو ، دیبالا له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس 5 جار نازناوی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێناوه ، سێ جاریش بۆته پاڵه‌وانی جامی یانه‌كانی ئیتاڵیا و جامی سوپه‌ری ئیتاڵی ، دیبالا له‌دایك بووی ساڵی 1993 ی وڵاتی ئه‌رژه‌نتینه ، پاولۆ دیبالای بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی پێ دێت و ده‌یه‌وێت ژیانی پیشه‌گه‌ری بگوازێته‌وه‌و له یانه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌ربكه‌وێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP