ئه‌مڕۆ 18-ی ئایاری 2022 هه‌ردوو وڵاتی فینلاند و سوید، داواکاری فەرمییان بۆ ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانیی ناتۆ پێشکەش کرد.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ داوایه‌كی لە باڵیۆزانی فینلاند و سوید بۆ ئەندامێتی وڵاتەکانیان لە ناتۆ لە برۆکسل پێگەیشت. بڕیاری پەیوەستبوونەکە دوێنێ سێشەممە ١٧ی ئایار لەلایەن پەرلەمانی فێنلاندەوە بە ١٨٨ دەنگ بەرانبەر ٨ دەنگی دژ بە پەیوەستبوونەکە پەسەندکرا. هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن حکومەت و ساولی نینیستۆ سەرۆکی وڵاته‌كه په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ها دوێنێ وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی، داواکارییەکی سویدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیمزاکرد، به‌پێی رێكاره‌كانش ده‌بێت ئەنجوومەنی "ناتۆ" سەرەتا تاوتوێی داواکارییەکانی ئەندامێتی بکات، دوای ئەوە دەبێت ڕێککەوتنی ئەندامێتییه‌كه لەسەر ئاستی نیشتمانیی لە هەر ٣٠ وڵاتی هاوپەیمانییه‌كه پەسەند بکرێت.
پێشتر ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید، رایگەیاندبوو کە سوید و فینلاند بڕیاریانداوە "دەست له‌نێو دەست هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و تەواوی پرۆسەی پەیوەستبوون بە ناتۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP