له‌ زاخۆ گومانی توشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ كه‌سێك ده‌كرێت

تەندروستی
14:02 - 2022-05-18



ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2022، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی توشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون لە شاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشانکراوە و ڕەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تا ئێستا و تا ڕادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە.

 
سەبارەت بەو حاڵەتەشی كه‌ لە هەفتەی رابردودا لە شاری هەولێر تۆمارکرا جەختیکردوەتەوە، ئەو نەخۆشە  دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێکاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تا ئێستا نزیکەی 50 حاڵەتی توشبون بە پەتای تای خوێنبەربون تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی پێنج کەس مردون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP