كوڕه به‌نازه‌كه‌ی پێرێز ماڵئاوایی له مه‌درید ده‌كات
محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
دواین ساته خۆشه‌كانی گاریس به‌یلی وێڵزیه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كاتێك له فیناڵی 2018ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ریدز، وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداری كرد‌و به دوو مووشه‌كی به‌هێز چۆكی به یۆرگن كلۆپ و یاریزانه‌كانی دادا و 13 یه‌مین نازناوی جامه دوو گوێیه‌كه‌ی به‌سوودی یانه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه.
ئه‌م وه‌رزه‌ش دواین وه‌رزی به‌یلی وێڵزیه به‌درێسی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه
له وه‌رزی 2018وه تا ئێستا به‌یلی یاریزان بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر خه‌زێنه‌كه‌ی یانه‌ی مێرێنگی كه‌وتوه، به‌واتای 30 ملیۆن یۆرۆ له هه‌ر وه‌رزێكدا، جیا له بڕی پێدانی باجه‌كه‌شی كه 15 ملیۆن یۆرۆیه
به‌یل خاوه‌ن زۆرترین مووچه‌یه له ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌سه‌ر ئاستی لالیگاش دووه‌م یاریزانه خاوه‌ن به‌رزترین مووچه بێت كه جیرارد پێكیه پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه
هه‌رچه‌نده گاریس به‌یل خاوه‌ن زۆرترین موچه‌یه له تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سوودێكی ئه‌وتۆی به كه‌تیبه‌ی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندوه، یا ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یانه‌كه‌ی بوه، یا زۆرجاریش له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان دوورخراوه‌ته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی كێشه و دووبه‌ره‌كێیه‌كه‌یتی له‌گه‌ڵ زه‌نه‌دین زێدانی راهێنه‌ری پێشووی و هه‌روه‌ها بێ متمانه‌ی ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه به تواناكانی
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجدانه، فلۆرینتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه، ده‌یتوانی زۆر به ئاسانی بن به‌م ئاگره بنێته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له وه‌رزی 2016 بۆنده‌كه‌ی به‌یلی تا هاوینی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه
پێرێز هۆكاره‌كه‌ی بۆ پاراستنی به‌یل له یانه گه‌روه‌كانی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه ئه‌وكات له ترۆپكی تواناكانی بوو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێرێز ده‌یویست ئه‌و په‌یامه بداته به‌ر گوێی به‌یل، تا له بوون و دره‌وشانه‌وه‌ی رۆناڵدۆ، هه‌ست به ئاسووده‌ی و گرنگی خۆی بكات له ماڵه‌كه‌ی شاهانه
له كۆتاییشدا ده‌پرسین، فلۆرۆنتینۆ پێرێز كه به سه‌رۆكه قرشه‌كه ناسراوه، ئاخ‌و تا ئێستا هیچ یاریزانێك هه‌بوه هێنده‌ی به‌یلی وێڵزی په‌نجه‌ی په‌شیمانی پێ گه‌ستبێت؟؟
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP