جانتاكه‌ی دیمبڵی كۆده‌كرێته‌وه به‌ره‌و چیڵسی
له نێو سه‌ربازگای ستامفۆرد بریدجی تایبه‌ت به یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی سه‌ر له نوێ ناوی عوسمان دێمبلی فه‌ره‌نسی ده‌گه‌ڕێته‌وه لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه كار ده‌كات له‌سه‌ر كڕێنیان له‌م هاوینه‌دا، له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیدا هاتووه تۆد بۆلی ئه‌مریكی خاوه‌نه نوێكه‌ی بلوز هێنانی دیمبلی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی داناوه، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له كاتێكدایه به‌رشلۆنه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه له پێناو مانه‌وه‌ی دیمبلی و لاپۆرتای سه‌رۆكی بلۆگرانایش رایگه‌یاندوه بۆندێكی نوێمان پێشكه‌ش به دێمبلی كردوه‌و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن، پێشتریش دیمبلی نزیكبووی له‌وه‌ی به بۆندێكی سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی به چێڵسیه‌وه بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌په‌ێندران به‌سه‌ر یانه‌ی چێڵسی و رۆمان ئه‌برامۆڤیچی خاوه‌نی پێشووی.. هه‌موو رێكاره‌كان راگیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP