پێشبركێیه‌كی پایسكلسواری له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا
له ژێر دروشمی وه‌رزش له پێناو ئاشتیداو به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له لایه‌ن ڕێكخراوی گه‌نجانی بێ سنور و به هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی پایسكیلسواری عێڕاق، به مه‌به‌ستی به كلتوركردنی وه‌رزشه‌كه ماراسۆنێكی پایسكیلسواری بۆ گه‌نجان و وه‌رزشوانانی شاری كه‌ركوك سازكرا، له ماراسۆنه‌كه‌دا زیاتر له 50 پایسكیلسوار له كچان و كوڕانی كه‌ركوك به‌شداریان تێدا كردبوو، ماوه‌كه‌یشی 2 كیلۆمه‌تر بو، له كۆتایشدا خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌شكرا، تیایدا ئه‌یاد محه‌مه‌د پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه‌ی به‌ده‌سهێنا و پله‌ی ده‌میش به‌خشرا به محه‌مه‌د فه‌رمان ، هه‌روه‌ك پله‌ی سێیه‌م بوه به‌شی یوسف محه‌مه‌د
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP