توركیا ــ بڕیاری ده‌ستگیردن و راونانی ئه‌ندامانی جه‌هه‌په‌ راگه‌یه‌ندرا

جیهان
11:17 - 2022-05-21



ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ دەستگیرکردن و راونانی لێپرسراو و ئەندامانی پارتی گه‌لی كۆماری (جەهەپە) كه‌ گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌ستپێكردوه‌و ده‌یان ئەندام و بەرپرسی ئەو پارتە دەستگیرکراون.

به‌پێی میدیاکانی تورکیا، بە  بڕیاری وەزیری ناوخۆ ماوەیەکە هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بەرپرس و ئەندامانی (جەهەپە)یان دەستپێکردوەو بەدەیان بەرپرسی حزبی و فەرمانبەری ئه‌و پارته‌یان له‌ نێو داموده‌زگا حكومییه‌كان دەستگیرکردوە.

ئه‌و میدیایانه‌ی توركیا، باس له‌وه‌شده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی رۆژی رابردوودا ده‌سشتیانپێكردوه‌، له‌ ناوچەی ماڵتەپەی ئیستەنبوڵی پۆلیس 10 بەرپرسی باڵاو فەرمانبەری شارەوانی جەهەپەیان دەستگیرکردوه‌. 
كه‌ لەچەند رۆژی رابردووشدا لە پێنج پارێزگای تورکیاو له‌ ناوچەی کایدکۆی ئیستەنبووڵی جەهەپە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی جەهەپە دەستگیرکران.

بڕیارشە دژی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌و سیاسه‌تی كپكردنی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە بە بەشداری کەمال کڵچدار ئۆغلو سەرۆکی پارتەکە خۆپیشاندانێکی فراوان ئه‌نجامبدات.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری  پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په‌)و سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ ده‌ستگیكراون له‌ زیندانه‌كاندان، به‌ڵام جه‌هه‌په‌ هه‌ڵوێستێكی جددی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌بووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP