حكومه‌تی بریتانیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و پەنابەره کوردانه‌ی ده‌ستپێكردوه كه مافی مانه‌وه‌یان له وڵاته‌كه وه‌رنه‌گرتوه.
به وته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌یان پەنابەری کورد له بریتانیا ده‌ستگیركراون و براونه‌ته هۆم ئۆفیس له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و فۆرمیان پێپكردوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی بەریتانیا، ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كه‌ن:( دەیان گەنج دەستگیرکراون و لە دیپۆرت سەنتەرن).
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌و دەستگیرکراوانە خاوەن خێزانن زیاتر له 20 ساڵه له‌و وڵاته‌یه.
ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕو، كه ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ھەموویان تکیتی تەیارەیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بردراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP