بایدن داواكارییه‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامێتی فینلاندو سوید له‌ ناتۆ به‌هه‌ند وه‌رناگرێت

جیهان
14:46 - 2022-05-21



راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هیچ پلانێکی نییە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەرامبەر ناڕەزایەتیی ئەنكەرە بەرامبەر بە ئه‌ندامبوونی فینلاند و سوید لە ناتۆ.

جەیك سولیڤان ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە  لێدوانێكیدا لە فڕۆكە تایبه‌ته‌كه‌ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوه‌، وتی: لە ئێستادا هیچ پلانێكی لەو جۆرە لە ئارادا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە، فینلاند و سوید داواکارییان پێشکەش بە ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ کرد بۆ ئەوەی بەشداری هاوپەیمانیی ناتۆ بکەن. تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناتوانێت "بەڵێ" بۆ پەیوەستبوونی سوید و فینلاند بە ناتۆ بڵێت، ئەوەش بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە کێشەی کورد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP