جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكارانه‌ی، كه سوپاكه‌ی له‌ئۆكرانیا ئه‌نجامیانداوه.
جۆ بایدن ڕایگه‌یاندووه، ڕوسیا له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی، بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته بسڕێته‌وه. بۆیه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا، باجی ئه‌وكارانه بدات، كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ئۆكرانیا ئه‌نجامیانداوه. بایدن وتیشی، لێپرسینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌وكه‌س و لایه‌ن و دامه‌زراوانه ده‌كه‌ن، كه تێوه‌گلاون له‌شه‌ڕی ئۆكرانیا.
ئه‌م وتانه‌ی بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن. كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌شته ئه‌و وڵاته.
بایدن له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فومیۆكیشیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، نابێت چین هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی تایوان بدات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان ڕێگریی له‌وكاره ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP