كه‌شناسێك: خۆڵبارین بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت

عێراق
19:49 - 2022-05-23


شارەزایەكی بواری كه‌شوهه‌واو ژینگە، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێدەچێت شەپۆلی خۆڵبارین بۆ چەند هەفتەیەكی تر بەردەوام بێت و باسی لەوەشكرد كە پێویستە پلانی ستراتیژی دابنرێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا.

 د.شوكری حەسەن راگەیاند: شەپۆلی خۆڵبارین هەروا بەردەوام دەبێت هەتا وشكەساڵی هەبێت كەئەوە بۆ دوو وەرز دەچێت باران نەباریوەو روونیشیكرده‌وه‌، روودانی جۆرێك لە لەرینەوەی كەشوهەوا كەلەدەرئەنجامی هاتنی تۆپەڵە هەوایەكی ساردی خوولگەییەوە دەبێت و  جیاوازی لەپلەی گەرمای نێوان رووی زەوی و دەرەوەی بەرگەهەوا دروستدەكات.
راشیگەیاند: هەر كاتێكیش گۆڕانكاری بەسەر جووڵانی باو فشارەكانی كەشوهەوادا هات لەماوەی چەند هەفتەیەكدا تردا شەپۆلی خۆڵبارینەكەش كۆتاییان دێت و رەنگە دووبارەش ببێتەوە ئەگەر بێتوو لەساڵانی داهاتووداشدا ووشكەساڵی هەروا بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشدا زۆربەی ئەو خۆڵانە دوو قەبارەیان هەیە 2.5مایكرۆن و 10 مایكرۆن، یەكەمیان هۆكارە بۆ دروستبوونی هەستیاری لە بۆریەكانی هەواو كۆئەندامی هەناسەدان و توشبوون بەرەبو، دووەمیشیان هۆكار دەبێت بۆ دروستبوونی هەستیاری لەلووت و چاوەكان.
جەختیشیكردەوە، پێویستە پلانی ستراتیژی دوورمەودا دابنرێت لەوانە روواندنی دارودرەخت و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی لەسەرجەم ناوچەكان و دەستگرتن بەئاوی عەمباركراوەو هەروەها چەندین رێكارو پلانی دیكەی پێویست كە ببێتە هۆكار بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شەپۆلەكانی خۆڵبارین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP