له‌ ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا 18 خوێندكار كوژران

جیهان
12:08 - 2022-05-25

له‌ ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا 18 خوێندكار كوژران

لە ویلایەتی تەكساس كەسێك دەستدڕێژی گوله‌ی لە خوێندنگەیەكی سەرەتایی كرد و 18 خوێندكارو 3 كەسی دیكە لە خوێندنگاكەی كوشت.

لەو بارەیەوە دادوەر گرەیك ئەبوت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاوانبارەكە ناوی سلفادۆر رامۆسە و تەمەنی 18 ساڵە، لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەو روبەڕوبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس، پاش برینداركردنی دوو ئەفسەر، تاوانبار لەلایەن ئەفسەرێكی دیكەوە كوژرا.

هاوكات رولان جوتیریز ئەندامی ئەنجومەنی پیران بە كەناڵی CNN  راگەیاندووە: بە پێی داتاكانی هێزە ئەمنییەكان رێژەی كوژراوان دەگاتە 21 كەس كە 18 یان خوێندكارن.

وتیشی: ئەمە یەكەم جار نییە لە ئەمریكا رووداوی لەوشێوەیە رووبدات، چەند رۆژێك پێش ئێستاش گەنجێكی دیكەی تەمەن 18 ساڵ لە بافلۆی نیویۆرك هەڵیكوتایە سەر دوكانێكی میوە فرۆش و بە گوله‌ 10 كەسی كوشت.

راشیگەیاند: تا ئێستا هۆكاری ئەنجامدانی ئەو رووداوە روون نییە لێكۆڵینەوەكان لەوبارەیەوە بەردەوامن.

بڕیاریشه‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتارێك ده‌رباره‌ی رووداوه‌ پێشكه‌ش بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP