هەولێر .. گه‌نجێك ده‌كوژرێت و فڕێده‌درێته‌ زێى گه‌وره‌وه‌ و باوكى له‌سه‌رى ده‌ستگير ده‌كرێت

کوردستان
12:46 - 2022-05-27

هەولێر .. شەوی رابردوو لە قەزای خەبات، گەنجێک بەناوی س ۰ س تەمەن 30 ساڵ كه‌ خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە کوژرا.
دوای کوژرانيشى تەرمەکەی فڕێدراوەته‌ نێو زێی گەورە.
هۆگر عه‌زیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردوە بەناوی س ۰ ص ۰م كه‌ تەمەنی 53 ساڵەو باوکی کوژارەوەکەیەو دانی بەوەداناوە كه‌ درەنگانی شەو کورەکەی خۆی خنکاندوەو دواتر تەرمەکەی فرێداوەتە نێو زێی گەورە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی وت كه‌ پەڕاوی لێکولینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و کەیسەکەی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کراوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP