سبه‌ینێ، دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات، دیداره‌كه تێكه‌ڵ به‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت و، بڕیاره چه‌ندڕۆژێك بخایه‌نێت.
پێشتر، كۆنفڕانسی دیداری یه‌كێتی، له‌دهۆك و هه‌ولێرو، كه‌ركوك و گه‌رمیان و، هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو، ڕاپه‌رین و به‌غداو، خانه‌قین و سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن و، وه‌رگرتنی پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
دیداری یه‌كێتی، هه‌وڵێكه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی توانا حزبییه‌كان، بۆخزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و، هۆكارێكی گرنگه، بۆ به‌هێزكردنی خواستی چاكسازیی، له‌دامه‌زراوه‌و ئۆرگانه‌كانی حزب و، دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و، دیدگای یه‌كێتی بۆ كۆی پرسه‌كان.
ئه‌م دیداره، بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌و نیشتمانییانه‌یه، بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی.
بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیدگایه‌كی نوێوه، ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و، سه‌ره‌نجام، باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات.
بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر، كوردستانێكی ئاوه‌دان، بۆ هه‌مووان، بێ جیاوازیی، فه‌راهه‌م بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP