شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه، هیوادارین ململانێكانی سه‌رسنووره‌كان چیتر په‌ل نه‌هاوێژێت بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه‌ش له‌و ناوچه‌یه هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئارامی و ئاشته‌وایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بقۆزنه‌وه. چونكه رێگه نادرێت چیتر له‌م ناوچانه‌دا، ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك تێك بچێت و گیانی هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
دوێنێ پێنج شه‌ممه ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢، له دوو روداوی جیادا، به چه‌كی قه‌ناس هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هاوه‌ن گونده‌كانی ناوچه‌كه بۆردوومان كرا، به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌چه‌كی قه‌ناس هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌رێكی لیوای چواری پیاده له گوندی كانی ماسی و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی( ن.ع/ محمد فازل محمد) بریندار بوو.
دووه‌م: له‌كاتی هاوه‌ن باران كردنی ناوچه‌كانی بامه‌ڕ‌نێ گوله هاوه‌نێك له‌گوندی ئه‌ره‌دنا له ناوچه‌ی بامه‌ڕ‌نێ، له قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، كه‌وتۆته خوارێ، له ئه‌نجامدا، دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی (یوسف كۆڤان حاجی، ئه‌ڤه‌ند هۆشیار)، شه‌هید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.
ئه‌م روداوانه له‌كاتێكدا بوون، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیاندا بوون، هه‌روه‌ها به‌شێك له گونده‌كانی عه‌شیره‌تی نێروه‌یی له ئاهه‌نگێكی ناوچه‌ییدا بوون له گوندی ئه‌ره‌دنا، سه‌ربه قه‌زای ئامێدی.
ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نین كه؛ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن له‌و كرده‌وانه‌و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك تێبگه‌ن كه؛ پاراستنی ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك و خاكی كوردستان ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه وسازش ناكه‌ن له‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ر‌كه‌یان.
هیوادارین ململانێكانی سه‌رسنووره‌كان چیتر په‌ل نه‌هاوێژێت بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه‌ش له‌و ناوچه‌یه هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئارامی و ئاشته‌وایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بقۆزنه‌وه. چونكه رێگه نادرێت چیتر له‌م ناوچانه‌دا، ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك تێك بچێت و گیانی هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP